User:Zana361
ژیاننامەکەم - بەهجەت یەحیا
ئێمه ئه‌و منداڵانه بووین که‌زیاتر له‌ده‌نگی هه‌ر شتێک گوێمان له‌ده‌نگی تفه‌نگ بووه. ناشرینترین ڕژێم جوانترین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نمانی هه‌ڵوه‌راند ، به‌رواری ڕۆژی له‌دایک بونمان له مه‌ته‌ڵ ئه‌چێت چوونکه جاران له فه‌رمانبه‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه هه‌ر منداڵێکیان تۆماربکردایه ئه‌یاننووسی یه‌کی حه‌وت له‌دایک بوه ، ئه‌یانووت بۆکاتی داخڵکردنی قووتابخانه باشه . ئه‌و په‌روه‌رده تووڕه‌یه‌ی کهدارێکی گرتبوو به‌ده‌ستیه‌وه و ئازاری ده‌ست و په‌نجه بچکۆله‌کانی ئه‌دا ته‌نها تێنه‌گه‌یشتن بوو له دنیای منداڵ ، چوونکه که ئه‌قڵ نه‌یتوانی فه‌رمانه‌کانی خۆی به‌جێ بهێنێت ئیتر هێز حوکومڕانه ، ئه‌و گه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت له په‌راوێزی مێژوودا ئه‌مێنێته‌وه .
هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌یدا پێکه‌وه له‌دایک ئه‌بن ، هه‌رگیز ساتێکی دیاریکراونیه بۆ بههونهرمهندبوون به‌ڵكو ساتێک هه‌یه که‌هه‌ستی ده‌ربڕین ئه‌گاته ئاستێک ئه‌توانێت له ڕێگای هونه‌ره‌وه گوزارشت له خۆی بکات .
هه‌ر زۆر منداڵ بووم بۆ یه‌که‌م جار به دار‌و ته‌خته و ته‌لی عه‌مه‌لیات ئامێرێکی مۆسیقام دروستکردههرچهنده له هه‌مووشتێک ئه‌چوو ته‌نها له ئامێری مۆسیقا نه‌بێت به‌ڵام من ناوم لێنابوو گیتار ، ده‌نگی زۆر ناسازبوو کەچی له فه‌نتازیای ناخی مندا خۆشترین ده‌نگی هه‌بوو.
هه‌قی وایه هه‌ر ئه‌و ساتانه به ته‌مه‌ن حساب بکرێن که تیایدا هه‌ست به‌خۆشه‌ویستی ئه‌که‌ین ئه‌گینا ئه‌وه‌ی تری هه‌ر ڕاکه ڕاکهیه یان به‌دوای ژیاندا یان له‌ده‌ست ژیان .
هیچ ووڵاتێک نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه مفاوه‌زاتی تیاکرابێت که‌چێ هه‌میشه هه‌ر شه‌ڕ بووه. هه‌میشه قوربانیی سه‌ر مێزی دیالۆگی دهستهڵاتهکان بووین . له‌بیرم دێ سێ چین ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گیرابوو فڕۆکه‌کان نوقوڵیان ههڵئهدایه خواره‌وه ، ئێمه له‌چاوی منداڵیه‌وه زۆرمان پێخۆش بوو چوونکه گه‌وره‌کانمان ئه‌دی دڵیان خۆش بوو وامان ئه‌زانی فڕۆکه‌کانیش هه‌ر هی خۆمانن ، منداڵ هیچی ناوێت به‌ڵکوو ته‌نها ئه‌یه‌وێت یاری بکات ، زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ش کهلهچواردهوری ڕووئه‌ده‌ن ئه‌و وه‌کوو یاری ئه‌یانبینێت ، له‌ناکاو ده‌نگی ده‌هۆڵ و زووڕنا نه‌ماو یه‌کسه‌ر ده‌نگی گریان و جلی ڕه‌ش به‌هه‌ڵه‌داوان خۆیکرد به‌ماڵی ئێمه‌دا ، ئه‌و خاڵه‌م شه‌هید کرا بوو که یه‌که‌م دیاریی له‌ژیانمدا پێشکه‌ش کردم ، یاریه‌کی نایلۆنی بچکۆلانهبوو که خۆشیه‌کی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیبووم .
زۆربه‌ی یاریه‌کانی جاران که‌منداڵان ئه‌یانکرد که‌ره‌سته‌که‌ی به‌رد بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رد له‌بیره‌وه‌ریه‌کانی ئێمه‌دا زۆرترین یادگاریی هه‌یه ، به‌رد نزیکترین هاوڕێمان بوو هه‌تا ساڵی ١٩٨٢ هه‌ر هه‌موو به‌رده‌کانمان گرته به‌عس و هاوارمانکرد بڕوخێ
له‌وکاته‌وه‌ی به‌قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر کاغه‌ز ئه‌م سنورانه کێشراون ئیتر منداڵ هه‌ر که‌له‌دایک ئه‌بێت دڵی کراوه به‌چوار بهشەوه و چوار زاڵمی به‌دیاری بۆ ئاماده‌کراوه ، ئه‌و حکومه‌تانه‌ی یه‌ک به‌دوای یه‌کا هاتوون له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری هاووڵاتی بن هه‌میشه جه‌للادی هاووڵاتی بوون ، هیچ ده‌رگایه‌ک نه‌مابوو مه‌رگ لێی نه‌دابێت هیچ شتێک نه‌مابوو قهدهغهنهکرابێت ، دڵێ نه‌مابوو دڵه‌ڕاوکێی نه‌بێ ، ماڵێک نه‌مابوو حه‌شارگه‌یه‌کی تیا نه‌بێ ، نیشتیمان کرابوو به‌زیندانی نه‌ته‌وه،
که‌س له‌ته‌مه‌نی خۆێدا نه‌ده‌ژیا ، منداڵ وه‌ک گه‌وره بیری ئه‌کرده‌وه ، گه‌نج وه‌کو پیر ، پیریش بیری له‌مردن ئه‌کرده‌وه .
شاشه‌کان ته‌نها دوو شتیان نیشان ئه‌دا یان لاشه سووتا وهکانی به‌ره‌کانی جه‌نگ یان وێنه‌ی دیکتاتۆره‌که له‌کاتێکدا قاقا پێده‌که‌نی که به‌ئاسته‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م نیشتیمانه بریندار و چۆڵ و هۆڵ کراوه‌دا نه‌مابوو ، گونده‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک سه‌رده‌بڕان و شاره‌کانیش سه‌ره‌ی مه‌رگیان گرتبوو . به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌یانسڕینه‌وه که‌چی ته‌نها ویژدانێک نه‌جووڵا!!!!!!!!
به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نفال کراین که‌چی یه‌ک ورته له شوێنێکه‌وه نه‌هات ، ده‌نگی چیاکان ئه‌کران به‌ژێر لمی بیابانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێیه‌ک بیانبیستێ . هیچ شتێک نه‌مابوو ته‌نها ده‌نگی ڕادیۆیه‌کی بێ نازنهبێ ئه‌ویش زۆر له‌دووره‌وه به‌ئاسته‌م نووزه‌ی ده‌رئه‌هات .
زۆر زه‌حمه‌ت بوو له‌سه‌رده‌مێکدا هونه‌ر بکه‌یت که ئیستاتیکای تیا کوژرابێت ، زۆر زه‌حمه‌ت بوو له جێگایه‌کدا خۆشی بدۆزیته‌وه که به هه‌واڵی ناخۆش ته‌نرابێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو نه‌وه‌یه‌کی نوێ که‌دێت ههنگاوێکی نوێ به‌سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ئه‌نێت .
سه‌ره‌ڕای سه‌ختی و ئاڵۆزیی بار‌و دۆخی ڕامیاریی ئه‌و کاته له‌لایه‌کی تریشه‌وه دنیایه‌ک کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌می ڕێگای کارکردنی هونه‌ریماندا دروست کرابوو . زۆرسه‌یره ئێمه وه‌کو میلله‌ت به‌درێژایی مێژوو یه‌کتر قبووڵ نه‌کردن گه‌وره‌ترین زیانی لێداوین که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو بوارێک‌دا و له‌هه‌موو جێگایه‌ک وه‌ک مۆته‌که له‌به‌رده‌مماندا قووت ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی بڕوای به‌بوونی خۆی هه‌بێت هه‌رگیز له‌بوونی که‌سانی تر سڵ ناکاته‌وه و به‌دڵێکی هاوڕێیانه‌وه قبووڵی ئه‌کات ، ئێمه هونه‌رمان نه‌ده‌کرد ته‌نها له پێناوی هونه‌ردا ، گۆرانیمان نه‌ده‌گووت ته‌نها بۆئه‌وه‌ی گۆرانی بڵێین ، به‌ڵکوو ده‌نگمان په‌یامێک بوو بۆ شکاندنی بێده‌نگی له‌و سه‌رده‌مه تاریکه‌دا دڵنیابووین که ڕۆژێک دێ خۆری ئازادی هه‌ڵدێت .
له‌ناکاو به‌یانیه‌کیان هه‌ستمانکرد خۆره‌تاو له‌هه‌موو به‌یانیه‌کانی تر جوانتر بوو له‌ناو ئه‌و هه‌موو ک‌ش و ماتی و بێده‌نگیه‌دا گوێمان له‌ده‌نگ بوو شنه‌ی با ئه‌یوێرا شنه‌ی بێ ، یه‌که‌م جاربوو ده‌نکی ئاوونگ به‌ئاشکرا بریسکه‌ی بێ ڕۆژێک له‌وه‌وپێش هه‌رچی دار‌و دره‌خته له‌دوایین هه‌ناسه‌ی سهرهمهرگابوون که‌چی ئه‌و به‌یانیه هه‌موو چرۆیان ده‌رکرده‌وه ، ده‌مێک بوو بۆنی سێوی ژه‌هراوی هه‌موو باڵنده‌کانی تهرهکردبوو که‌چی ئه‌و به‌یانیه پۆل پۆل ئه‌گه‌ڕانه‌وه . ده‌نگی ڕادیۆ بێنازه‌که هه‌تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو ، سات له‌دوای سات هه‌واڵی خۆشتری پێ بوو ئه‌ی به‌حه‌یرانی ئه‌و بهیانیهبم ، هه‌ر ده‌تگووت کۆڕی ئه‌ویندارانه ، هه‌ر ڕێبوارێکت ئه‌دی ڕووحی له‌سه‌ر هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی دانابوو ئه‌گه‌ڕا بیکا به‌قووربانی یه‌که‌م جاربوو ده‌نگی تفه‌نگ له مۆسیقا خۆشتربێ یه‌که‌م جاربوو بۆنی دووکه‌ڵ مژده‌ی شادمانی بێ یه‌که‌م جار بوو هه‌ر هه‌موومان به‌ڕه‌نگی جیاوازمانهوه یه‌که‌م جاربوو له مێژوودا ده‌نگێک کۆمانبکاته‌وه ووشه‌ی ئازادی به‌گوێ بیستبوومان به‌چاویش خوێندبوومانه‌وه زۆر ده‌مێک بوو عاشقی بووین یه‌که‌م جاربوو له‌نزیکه‌وه بتوانین بۆنێکی بکه‌ین وه‌ک دڵدارێکی چاوه‌ڕوان بهخۆشهویستیمان بگه‌ین مه‌حاڵه قه‌ڵه‌م بتوانێ ئه‌و ساتی ئاوێزان بوونه به ووشه بهۆنێته‌وه مه‌حاڵه زمان بتوانێ ببێ به حیکایه‌ت خوانێ ئه‌و هه‌موو عه‌شق و سووتانه وه‌کو خۆی بگێڕێته‌وه مه‌حاڵه چاوو بتوانێ ئه‌و وێنانه‌ی کهدیوێتی بۆمانبکا به په‌خشانێ ئازادی هه‌ستێکه ته‌نها ڕووح تێی ده‌گات و ته‌نها ڕووح قه‌دری ده‌زانێ هه‌موو که‌سێک ته‌نها جارێک له‌دایک ئه‌بێت به‌ڵام ئێمه هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بۆ جاری دووه‌م له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینا له ٧ - ٣ - ١٩٩١ له‌دایک بووینه‌وه .
پیرۆزیی ئه‌و ڕۆژه ئیلهامی ئه‌م گۆرانیه‌ی پێ به‌خشیم ، هه‌ر ئه‌و به‌یانیه هۆنراوه و ئاوازه‌که پێکه‌وه له ناو قووڵایی ڕوحمه‌وه هاتنه سه‌ر زمانم ، هه‌ر ده‌تگووت گۆرانیه‌ک ده‌ڵێم که ساڵه‌های ساڵه له‌به‌رمه . دڵم نه‌هات هیچ ووشه‌یه‌کی لێ بگۆڕم چۆن هاتبوو هه‌رئاوا وه‌کو خۆی نووسیمه‌وه ، له چاوی منه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ڕوویانئهدا ئه‌یانوویست تۆڵه‌ی ئه‌نفال بکه‌نه‌وه ، بۆیه گۆرانیه‌که‌م ناونا تۆڵه .
تۆڵه
من بوورکانی چیای خه‌مم ئهمڕۆهاتووم من لافاوی گریانێکی په‌نگ خواردووم من ئه‌و گه‌له‌م ئه‌نفال بووه نان و به‌رگم ئه‌نفال بوه ناونیشانم ئه‌نفالیان کرده مۆرێک و خستیانه سه‌ر ناوچه‌وانم
به‌یانیه‌ک برینی کۆن و نوێ کولایه‌وه په‌ڕه‌ی مێژوو به‌په‌نجه‌ی خوێناوی نووسرایه‌وه به‌یانیه‌ک که ده‌می بێ زمان که‌وته نه‌ڕه ووتی تۆڵه‌ی گه‌رمیان و شاره‌زوور کرایه‌وه سه‌ری به‌رزی سه‌گرمه و پیره‌مه‌گرون و قه‌ندیل بۆ شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌م ڕێگایه داگیرسایه‌وه
به‌یانیه‌ک ئه‌م شاره وه‌ک دایکی جگه‌رسووتاو هه‌ردووده‌ست و مه‌چه‌کی هه‌ڵکێشابوو له خوێناو به‌یانیه‌ک له تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو کۆست و مه‌رگه دار و به‌ردی ئه‌م خاکه لێیان بوو به پێشمه‌رگه که پێشمه‌رگه گڕیگرت وه‌کو مۆم توایه‌وه خه‌ڵکی کۆچ پێکراوی بادینان گه‌ڕایه‌وه خه‌ڵکی کۆچ پێکراوی لای گه‌رمیان گه‌ڕایه‌وه
به‌یانیه‌ک چاوه‌که‌ی کوردستانی پڕمه‌ینه‌ت بۆ دواجاربوو ڕژاندی ئاهو ئه‌شکی پڕ حه‌سره‌ت کهلافاوی ئه‌و ئه‌شکه ها دووژمنی تێکشکان ده‌ریایه‌کی بێ‌بن بوو جه‌للاده‌کان تیا خنکان دایکی شه‌هید له تۆڵه‌ی ئه‌و دڵه برینداره هه‌ردوو پرچی بۆ دووژمن کرده په‌تی سێداره
هێنده‌ی نه‌برد له‌دوای چه‌ند ڕۆژێک کۆڕهوهگهورهکهی به‌سه‌رداهات ، دیسانه‌وه له‌ماڵه‌که‌ی خۆماندا ئاواره بووینه‌وه ، به‌ڵام ئێمه به‌جۆرێک مه‌ستی ئازادی بووین ، کۆڕه‌و به‌هه‌موو تراژیدیاکانیهوه لهسهیرانێکی به‌کۆمه‌ڵ ئه‌چوو ، به‌هه‌موو ناخۆشیه‌کانیه‌وه له خۆشیه‌کی گه‌وره ئه‌چوو ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه به‌پێ ده‌ڕۆیشتین و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئاسه‌واری ئه‌و جێژوانانهمان ئهدیەوه کهدڵدارهکانیان له‌ژێر لمی بیاباندا هێشتا هه‌ر ده‌ست له‌ملانی یه‌کتری بوون ، هیچ جێگایه‌ک نیه له‌دوونیادا به‌قه‌ده‌ر ئه‌م نیشتیمانه‌ی ئێمه خه‌ڵكی به‌کۆمه‌ڵ تیادا نێژرابێت . هه‌رده ڕۆیشتین و ده‌م ولێوی ووشک هه‌ڵهاتووی کانیه خنکاوه‌کانمان ئه‌دیه‌وه ، ههردهڕۆیشتین و با و باران لاپه‌ڕە سووتاوه‌کانی مێژووی به‌ڕوماندا هه‌ڵئه‌دایه‌وه، چاومان گریا دڵمان گریا به‌ڵام ڕووحمان هه‌ر ئارام بوو چوونکه یه‌که‌م جار بوو له ژیانماندا بتوانین به ئازادی به نیشتیمانا بگه‌ڕێین.
به‌ڵام ئازادی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست سوودی لێ وه‌رنه‌گیرێت ئه‌شێ زیان بگه‌ێنێت. هێنده‌ی پێنه‌چوو دیسانه‌وه ته‌قه‌ی خۆشی وه‌ستا و دووباره ته‌قه‌ی ناخۆشی ده‌ستی پێکرده‌وه، دووباره ئه‌نفلۆنزای یه‌کتر قبووڵ نه‌کردن سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، ئه‌م نه‌خۆشیه به‌جۆرێک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که‌وته ههمووماڵێکهوه ، ئه‌وه‌ی بهقوورسیش نه‌یگرتبوو تۆزێک به‌سوکی هه‌ر گرتبووی یه‌که‌م جار به په‌ڕۆ شه‌ڕبوو دوای ئه‌وه بوو به‌ئاگر . زمانی له‌یه‌ک تێگه‌یشتن نه‌ما ودنیا بوو به دوو ڕه‌نگه‌وه، هه‌موو ئه‌و کۆڵه‌کانه ڕووخان که سیستمی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیان ڕاگرتبوو، دیسانه‌وه مێژوو خۆی دووباره‌کرده‌وه . هیچ جوانیه‌ک نه‌ما ناشرین نه‌کرێت ، هیچ کۆڵانێک نه‌ما بێ پرسهبێت و به‌یداخێکی ڕه‌شی لێ هه‌ڵنه‌کرێت ، هیچ خۆشه‌ویستیه‌ک نەما نه‌بێ به‌ڕق ، ئه‌و ئاگره جه‌رگی نیشتیمانی سووتان و نه‌وه‌کانی ئاواره‌کرد . ژیانی گۆڕی بۆ کۆچێکی به‌رده‌وام و بێ سنوور ، له‌هه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا به‌له‌مێک نوقوم ببوایه ده‌ست به‌جێ کۆمه‌ڵێک دایکی له نیشتیمان ڕه‌ش پۆش ئه‌کرد.
له‌دنیادا زۆر شت هه‌یه له‌یه‌کتری ئه‌چن به‌ڵام ئاواره‌بوون ته‌نها له خۆی ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر که‌سێک غوربه‌تی نه‌چه‌شتبێ ناتوانێ ئه‌و هه‌سته تێبگات ، له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه کاتێک له‌تاراوگه به‌خۆت ئه‌زانیت ته‌نها جه‌سته‌ت کۆچی کردوه و ڕووحت هه‌ر لهنیشتیمانه و له‌گه‌ڵت نه‌هاتوه ، ئیتر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئازاره ده‌روونیه‌کان له‌م دابه‌شبوونه‌ی نێوان ڕووح و جه‌سته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت .
به‌و هه‌موو خه‌م و فرمێسکهشهوه نیشتیمان هه‌میشه ئه‌و خۆشه‌ویسته‌یه که هه‌رچه‌نێک لێی دووربیت زیاتر لێی نزیک ئه‌بیته‌وه ، له‌چ کاتێکدا که له‌وێ نیت له هه‌موو کاتێک زیاتر له‌وێی، ئه‌و هه‌رچۆنێک بێت تۆ هه‌ر به‌جوانی ئه‌یبینی ، کام ساته‌ی خۆتت بیرنیه ئه‌وت له‌بیره . لە یەکێک لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵی ١٩٦٥ لە حەوشی گەورەی گەڕەکی کانی ئاسکان‌ی شاری سلێمانی چاووم بە ژیان هەڵهێناوە .
ئێمە نەوەیەکین لەناخەوە ئاوارەبووین تازە تینوێتیی ڕووحمان بەهیچ ناشکێت لە دوای ئەو هەموو غوربەتەشەوە ئێستا لە نیشتیمانا بۆ نیشتیمان ئەگەڕێین.......
تێبینی : ڕاپەڕین ٥ - ٣ - ١٩٩١ لە ڕانیەوە دەستی پێ‌کرد من کە نووسیومە ٧ - ٣ مەبەستم ڕاپەڕینی سلێمانیە .