Jump to content

User:Resakrd

From Wikipedia, the free encyclopedia

ڕێکخراوی ڕێسا بۆ مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی ڕێسا ڕێکخراوێکی مەدەنی قازانج نەویست و سەربەخۆیە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکە بەدیهێنانی هۆشیاری مافەکانی مرۆڤ، سەروەری یاسا و ئاشتەوایی کۆمەڵگایە بەپێی پڕەنسیپە گشتییەکانی دیموکراسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

سنووری کارکردن

[edit]

ناوەندی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە شارەکانی:

  • هەولێر (ئۆفیسی سەرەکی)
  • سلێمانی
  • کەرکوک

هەروەها بەپێی پێویست لە شار و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراق چالاکی ئەنجام دەدات.

چالاکییە سەرەکییەکان

[edit]

ڕێکخراوی ڕێسا لەم بوارانەدا چالاکی ئەنجام دەدات:

  • بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنان لەسەر مافەکانی مرۆڤ
  • پاراستن و بەرگریکردن لە مافی ژنان و مندالان
  • بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کەیسەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
  • هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەسەر مافەکانیان

خزمەتگوزارییەکان

[edit]

ڕێکخراوەکە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکات:

  • چارەسەری و ڕاهێنانەوەی گشتگیر (جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتی) بۆ قوربانیان
  • داکۆکیکردنی یاسایی لە قوربانیان و خێزانەکانیان
  • قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لە بەردەم دادگا و دەرەوەی دادگا
  • وەرگرتن و بەدواداچوونی سکاڵاکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

چاودێری و دۆکیومێنتکردن

[edit]

ڕێکخراوی ڕێسا کار دەکات لە:

  • چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ
  • کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێشێلکارییەکان
  • سەردانیکردنی بەندیخانە و شەڵتەرەکان
  • بەدۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ

پەیوەندی

[edit]
  • ماڵپەڕی فەرمی: [www.resa.krd]