User:Nechirvanbarzani
== ئایا به ڕاست نێچیرڤان بارزانی پارتییه؟
من وه‌ک ده‌روێشێکی ڕیبازی بارزانی، بۆ مێژوو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی کاک نێچیرڤان ده‌که‌م و به هۆکاری زۆر له که‌موکوڕیه‌کان و لاوازبوونی پارتیی ده‌زانم.ئێستا به به‌رچاوی خه‌لکی پارتی و به پاره‌ی خه‌لک ته‌له‌فزیۆنی ڕووداوی دامه‌زراندووه، که‌چی چووه چه‌نده‌ها ڕاگه‌یاندنکاری سه‌ر به نه‌یارانی پارتی له‌و ته‌له‌فزیۆنه دامه‌زراندووه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که هێنراون تا ئێستا به ده‌یانجار سووکایه‌تییان به پارتی و رێبازی بارزانی کردووه. نێچیرڤان چ پێویستی به‌و که‌سانه‌یه؟، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که لێێان ده‌ترسێت باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانی بکه‌ن، هاتووه به پاره‌ی خه‌لک ئیمتیازاتیان ده‌داتێ تاکو بێده‌نگیان بکات. ئه‌و کادری دڵسۆزی ناوێت چونکه وا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێت ئه‌زبه‌نی بێمسته‌وایه‌و ئه‌وه‌ی جنێوی پێ بدات ڕۆشنبیره. ئه‌و که‌سێکی نه‌فس نزمه و بۆیه به چاوی نزمه‌وه سه‌یری ئه‌وانه ده‌کات که پێی ده‌لێن ئه‌زبه‌نی. نێچیرڤان بارزانی به هۆی پارتییه‌وه بۆ چه‌ند ده‌وره‌یه‌ک بوو‌ته سه‌رۆکی حکومه‌ت، نه‌ک به هۆی توانای خۆی.خه‌لک ده‌نگی به کاک مه‌سعود دا نه‌ک به ئه‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و به ته‌مای خۆی و داروده‌سته‌که‌ی بێت یه‌ک کورسی په‌رله‌مان ناهێنێت. ئه‌و ده‌نگانه هه‌مووی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌یه که به نێچیرڤان ده‌ڵێن ئه‌زبه‌نی و جه‌نابیشیان به نزمی سه‌یرییان ده‌کات. ئه‌و له‌و پۆسته‌یدا چیی کردووه که خێرێکی بۆ خه‌لک هه‌بێت؟.چه‌ندین ساڵه ملیاره‌ها دۆلار له به‌رده‌ستی نێچیرڤان بووه به‌ڵام ئه‌م بودجه زه‌به‌ڵاحه له جێگه‌ی خۆیدا خه‌رج نه‌کراوه و ته‌نیا بره‌و به گه‌نده‌ڵی دراوه. ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی که له کوردستانیش ده‌بینرێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رهه‌می که‌رتی تایبه‌ت بووه.گه‌رنا حکومه‌ت سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ئیمکانیاتانه له هه‌موو بواره‌کدا فه‌شه‌لی هێناوه. سیسته‌می ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ده‌ست که‌سانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و وێرانه، سیسته‌می په‌روه‌رده داته‌پیوه و ڕیگاوبانه‌کان خه‌راپن رۆژانه ده‌بنه هۆی کاره‌سات و گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵک. هێشتا مو‌شکیله‌ی نه‌بوونی خه‌ده‌مات له زۆر شوێنی کوردستان به‌رده‌وامه، ڕووتینیات و واسیته‌کاری هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی گرتۆته‌وه، کشتوکاڵ له کوردستاندا نه‌ما و هیچ بناغه‌یه‌کی پیشه‌سازی له کوردستاندا دانه‌نرا. ئه‌مه‌یان به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وتی نێچیرڤان بارزانی له حکومه‌تدا بووه. خۆی له‌سه‌ر حیسابی حکومه‌ت و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری پارتی بوو به ملیاردێر و زیان و باجه‌که‌شی پارتی ده‌یدات. چه‌ندین ساڵه داهاتی گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ڕژێته خه‌زینه‌ی مه‌کته‌بی ئه‌و و هه‌موو لایه‌ک لیێ بێده‌نگن و کاتێک که‌سێکیش باسی ده‌کات زیندانی ده‌کرێت. باسی ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشکه‌وتنی هه‌ولێر ده‌کات، که‌چی ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی دروستی کردووه دوو بورج و هۆتێلێکی وه‌ک هۆتێل دیوانه له هه‌ولێر که به کرێیان ده‌د‌ات و قازانجی ته‌نیا بۆ خۆیه‌تی. به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌ک بۆ ریکلام داده‌نێت و ته‌نده‌ره‌که‌ی بۆ یه‌کێک له براکانیه‌تی و تا پرۆژه‌که له‌ولا ته‌واو ده‌بێت، له‌م سه‌ری نووژه‌نکردنه‌وه‌که‌ی ده‌ست پێده‌کاته‌وه. چیی کردووه شانازیی پێوه بکات، ئایا یه‌ک شه‌قامی دروست کردووه به‌رگه‌ی دوو ساڵ بگرێت؟. چی ماوه نێچیرڤان و ده‌ورووبه‌ری به ماڵ و موڵکی ئه‌م وڵاته نه‌که‌ن. ناوی بارزانیی لێکه‌یه‌وه ئه‌و چ سه‌نگێکی ده‌مێنێت؟، تا ئێستا یه‌ک وڵات وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازییان له‌و نه‌کردووه و ته‌نیا وه‌ک بازرگان ده‌یناسن، تاکه دانیشتنی ده‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بووه ئه‌ویش بۆ بازرگانیکردنی شه‌خسی خۆی به نه‌وتی وڵات . گه‌ر بته‌وێت که‌سێک بناسی ده‌بێت بزانی ده‌ورووبه‌ره‌کانی کێن. که‌سانی ده‌ورووبه‌ری نێجیرڤان بارزانیش پاک نین چونکه خۆی پاک نیه، کار گه‌یشووته ئه‌وه‌ی که که‌سانی نزیک له‌و ده‌ست بۆ نامووسی خه‌لک و ته‌نانه‌ت نامووسی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان درێژ بکه‌ن. چیرۆکی ناپاکییه‌کانی که‌سانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و له هه‌موو کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه، که‌چی رۆژبه‌رۆژ ڕێز و ته‌قدیری ئه‌م که‌سانه لای نێچیرڤان زیاتر ده‌بێت. ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که نێچیرڤان بارزانی هه‌موو شتێکه ته‌نیا پارتی نیه.لای ئه‌و ته‌نیا نه‌وت و ئه‌و پاره‌ی له کۆمپانیاکانی نه‌وت وه‌ریده‌گرێت گرنگه، لای ئه‌و نه‌وت هێڵی سووره، رۆژانه قسه‌ی ناڕێک و نابه‌جێ به‌رامبه‌ر به مەلا مستەفا ده‌کرێت و ئه‌و فزه‌ی لێوه ناهێت و چاکوخۆشیی له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه هه‌یه که ئه‌م ناماقوڵییه ده‌که‌ن، که‌چی کاتێک باسی گه‌نده‌لییه‌کانیان له مه‌جالی نه‌وت ده‌کرێت یه‌کسه‌ر خۆی و هه‌موو که‌سانی ده‌ورووبه‌ری دێنه وه‌ڵام. سیاسه‌تی نێچیرڤان نه‌هێشتنی بیر و باوه‌ر و عه‌قیده و ئه‌خلاق بووه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بووه به پاره وئیمتیازات به‌خشینه‌وه مه‌بادء لای خه‌ڵک نه‌هێڵێت و هه‌موو که‌س وه‌لائیان بۆ پاره و مادده بێت. هه‌وڵی دا بنه‌مای ئه‌خڵاق بسڕێته‌وه و ئه‌و که‌سانه لای ئه‌و جێگه‌یان ده‌بێته‌وه که له ئه‌خلاق داشۆراون. نێچیرڤان بارزانی که‌سێکی لاوازه و بڕوای به‌خۆی نییه و هه‌ست به نه‌قص ده‌کات، بۆیه ته‌نیا ڕێزی ئه‌وانه ده‌گرێت که بێئیحتیرامی پێده‌که‌ن. ده‌ترسێت موعاره‌زه باسی گه‌نده‌ڵییه‌کانی بکه‌ن بۆیه هه‌موو ته‌نازولێکیان بۆ ده‌کات و موجامه‌له‌یان ده‌کات. ئاماده‌یه خۆی بۆ هه‌ر که‌سێکیان که‌م بکات تاکو عه‌یبه‌کانی بشارنه‌وه، پاره‌یه‌کی زۆریش خه‌رج ده‌کات ته‌نیا بۆ ڕازیکردنی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی موعاره‌زه که واز له‌و بێنن و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیه‌کانی بکه‌ن. که مرۆڤ که‌رامه‌تی نه‌ما هه‌موو بێڕیزییه‌ک قبوڵ ده‌کات، ساڵی رابردوو نێچیرڤان ته‌نازولی بۆ نه‌وشێروان کرد و لێی پاڕایه‌وه که وازی لێ بێنن، بۆیه‌شه ئه‌وی به شایسته نه‌زانی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیی له‌گه‌لدا ببه‌ستێت وناچار شانبه‌شانی شاهۆ سه‌عید وه‌ستایه‌وه و زیانی به پێگه‌ی مه‌عنه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت گه‌یاند. ئه‌م هه‌موو خۆکه‌مکرنه‌وه ته‌نیا له پێناو شارده‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی. نێچیرڤان بارزانی لاسایی پاشا و مه‌لیکه‌کان ده‌کاته‌وه و خۆی له‌بیر کردووه که کێیه و به پاڵپشتیی کێ ئه‌م پۆسته‌ی هه‌یه، بۆیه ڕۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی کۆشکه‌کانی و فرۆکه تایبه‌ته‌کانی زیاد ده‌بێت. له ناو هه‌ولێر ڕووبه‌ری خانووه‌که‌ی به سه‌دان دۆنمه و به ده‌یان کیلۆمه‌تر سیسه‌ته‌می کامیره و سیاج و ته‌لبه‌ندی بۆ کراوه که ته‌نیا به خه‌رجیی ئه‌م سیاجه ده‌کرا سه‌دان خانوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دروست بکرێت. خوزگه ئه‌و له پارتی جیا ده‌بوویه‌وه تاکو مرۆڤ شه‌رمی نه‌با بڵێت پارتیم و به‌ڵکو ئه‌ویش به‌و دارده‌سته‌یه ده‌بوو به عیبره‌تێک بۆ خۆی و بۆ خه‌لک. له‌وانه‌یه ئه‌و بپرسیت که من کێم و بۆ ناوی خۆم نه‌نووسیوه، به‌راستی خانه‌واده‌ی من له‌و که‌سانه‌ن که هێشتا به‌و ده‌ڵێن ئه‌زبه‌نی و ته‌نیا ڕه‌چاوی ئه‌وانم کردووه تاکو زیانیان پێ نه‌گات، گه‌رنا من لێی ناترسم و ئه‌و شه‌خسه نیه حسابی بۆ بکه‌م و گه‌ر ئه‌م هۆکاره نه‌بوا ئاماده بووم له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنیش ئه‌م شتانه باس بکه‌م. [[
]]
==