Jump to content

User:Barznji

From Wikipedia, the free encyclopedia

Barznji (به‌رزنجی) is a Kurdish clan inhabiting near Sulaimaniyah in Iraqi Kurdistan.

A notable personality from this family was Sheikh Mahmud Barzanji who founded a short-lived Kingdom of Kurdistan.

Barznjis should not be confused with Barzanis who reside further northwest around Arbil.

Barznjis are the Sayyids in Iraq-Kurdistan, they are called sayyid سه‌ید or Sheikh شێخ . There are sayyids in Iraq . 100% of the Sayyids in Iraq are Muslims. Many Sayyids in Iraq joined many Arab tribes centuries ago, especially in Southern Iraq. Because they used to be tortured and murdered,[citation needed] many Sayyids migrated from Iraq to South Asia. Also Sayyids have joined tribes in Iraq and are still now protected by the tribe. Genealogists claim that the Sayyids who have joined the tribes in Iraq are Real Sayyids.[citation needed] Many Sayyids in Iraq formed their own tribes and families such as Al-Yasiri, Al-Zaidi, Al-A'araji, Al-Hassani, Al-Hussaini, Al-Rifa'i, Al-Alawi, Al-Ghawalib (Al-Ghalibi), Al-Mosavi, Al-Awadi & others. There are also Sayyids in Kurdistan which are called Barznjis

بـــــــــــــــــــــــــــــــەرزنـــــــــــــــــــجـــــــــــــــــــــــــــــــــــە

مێژووی ژیان لە ناوچەكەدا بەگوێرەی سەرچاوە مێژووی و،دەستنووسەكان و،پاشماوەكان مێژووی دروست بوونی (بەرزنجە) زۆر كۆن نییەو،دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (650كۆچی) ،وەلێ‌ دۆزرانەوەی هەندێك شت پێمان دەڵێت ،كە مێژووی ژیان لەناوچەكەدا زۆر لەوە كۆنترەو،دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئاینی پیرۆزی ئیسلام و،تەنانەت بۆ پێش ئاینی پیرۆزی مەسیحیش .

بەم دوواییە و،لە دوو سێ ساڵی ڕابردوو دا،چەند (دەخمەیەك) لە (لاشەخسی ) (1)ی (بەرزنجە) دا دۆزرانەوە ،كە بەڵگەی بوونی ژیانە لە ناوچەكەدا و،بەڵگەی (زەردەشتی)(2) بوونی ئەو خەڵكانەیە ،كە لەو ناوچەیەدا ژیاون .چونكە لە ئاینی پیرۆزی (زەردەشتی) دا ،دووای ئەوەی مرۆڤ دەمرێت ،لاشەكەی لەسەر تاشەبەردێكی گەورە دادەنرێت و،دەخرێتە بەردەم باڵندەو گۆشت خۆرەكان،بۆ ئەوەی گۆشتەكەی بخۆن و،تەنها ئێسكەكەی بمێنێتەوەو،پاشان ئێسكەكەی دەخەنە نێو كوپێك و،سەری كوپەكە دادەپۆشن و،لەناو خاك دا دەیشارنەوەو، بەو كوپە دەڵێن : (دەخمە).(3)

وەلێ‌ جگە لەم دەخمانەی دۆزرانەوە ،هیچ بەڵگەیەكی دیكەمان لەبەردەست دا نییە ،ئەگەر چی وەك بیستراوە لەهەمان كاتدا چەند پارچە كانزا و،شتی دیكەش دۆزراونەتەوە ،بەهەرحاڵ جگە لە ئاماژەیەكی كورت نەبێت ،مەبەستمان نییە،بەدرێژی باسی ئەم بابەتە بكەین.چونكە لەمەبەستی سەرەكی باسەكە دوورمان دەخاتەوە.

شارۆچكەی بەرزنجە

ئەم شارۆچكەیە دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری (سلێمانی) یەوەو،لە سروشتێكی شاخاویدا هەڵكەوتووەو،چەند كانیاو و،كارێزێكی سازگاری تێدایە(4)و،هەر لە كۆنەوە حوجرە و،مزگەوت و،قوتابخانەی تێدا دروست كراوەو،دانیشتوانەكەی بە ئاژەڵداری و،ڕەز و،باخوباخاتەوە خەریكن و،بژێوی ژیانیانی پێپەیدا دەكەن و،خانووەكانی ئەم شارۆچكەیە لە (12-13) ڕیزدا بە شێوەی پلیكانە بەرەو قەد پاڵی شاخی (ڕێ سور) دروست كراوەو، قەدپاڵی شاخی (كوڕەكاژاو) یش دەكەوێتە دەستە ڕاستی یەوەو، لە نێوان چەند شاخێك دایە.

مێژووی بەرزنجە

مێژووی دروست بوونی ئەم شارۆچكەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (800) ساڵ لەمەو بەرو، بۆ لەوەڕاندنی مێگەل و،ڕانە مەڕی بنەماڵەی (حاجی شێخ خالیدی كاژاوی كوڕی سەیید موحەمەد تاج عارفین ئەبووەفای پووشێنی ) ی ،كە ژمارەیان (3-4) ماڵێك بووەو،لە حاجی خاڵ خۆی و،چەند كوڕێكی پێك هاتووەو ،كوڕەكانی دیكەشی لە كاژاوبوون ، و سودیان لە ئاو و،لەوەڕگەی ناوچەكە وەرگرتووەو، بەو هۆیەوە لێی نیشتەجێ بوون ،وەلێ‌ بەڵگەیەكی دروست لەبەردەست دانییە، كە لەوكاتەدا چی بە (بەرزنجە) ی ئێستا وتراوە و،دوورنییە(زنج) یان بۆ بەكاربردبێت ،یان هاوشێوەی ئەم ناوە وەكو: (زنجەكان، زنجان،زنجیان، زنجەكە، زنجی، …….) و دیارە ئەم قسەیەش لەخۆوە ناكەین ،بەڵكو پشت دەبەستین بە ناوی هەنووكەیی (بەرزنجە ) ،كە دووای هاتنی هەردوو كوڕەكەی عاریف و،پیری زاهیدی هەمەدانی ،(بابا عەلی )،بەسەریدا بڕاوەو،بە (بەرزنجە) ناوی دەركردووە .چونكە هەردوو مامۆستاو،زانای ناسراو (سەیید عیسا و سەیید مووسای بەرزنجی ) هەستان بە دروست كردنی (مزگەوت) ێك لەبەر دەم ئەو (3-4) خانووەی لە شێوەی (زنج) دا بوون و،بەمەش ناوی (بەر – زنج – ە) بەسەر ناوچەكەدا بڕا.

گۆڕینی ناوی ئەو شوێنەی چەند كەپر و، زنجێك و،(3-4) ماڵێكی تێدا بووەو،شوێنی (حاجی شێخ خالیدی كاژاو ) ی بووە ،بۆ شارۆچكەیەك بەناوی (بەرزنجە) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (686كۆچی) ،كە هەر لەو ساڵەشدا حوجرەو،مزگەوتی (بەرزنجە) دروست كراوە.

دەگێڕنەوە و،دەڵێن : (( هەردوو كوڕەكەی( باباعەلی هەمەدانی كوڕی یوسفی نوربەخشی هەمەدانی ) بەناوەكانی (سەیید عیسا وسەیید مووسا ی نوربەخشی) دووای تەواو كردنی خوێندنی ئاینییان لای زانای بەناوبانگ (خواجە ئیسحاقی خەتڵانی ) و،وەرگرتنی خەرقەو ،تەریقەتیش لە (موحەمەدی نووربەخشی ) برایان ،بۆ حەج و،زیارەتی ماڵی خوا دەكەونە ڕێ و،لەكاتی گەڕانەوە یاندا ڕێیان دەكەوێتە (بەرزنجە) ی ئێستاو، شەوێك لە خەودا پێغەمبەری نازدار موحەمەدەلمستەفا ( د.خ) فەرمانیان پێدەدا نەگەڕێنەوەو،لەوێ‌ بمێننەوە ،ئیدی ئەوانیش بڕیاری مانەوە دەدەن و،ئەم ڕووداوەش ڕێكەوتی ساڵی (686كۆچی) بووەو،(سەیید موحەمەدی نووربەخشی) براشیان ،كە دامەزرێنەری (تەریقەتی نووربەخشی ) یە ،بۆ كاری بانگەواز و،ئیرشاد دەچێت بۆ (هەرات) و،لە دووای مردنی ئەم زانا ناسراوە سێ‌ نەوە بەناوەكانی (جەعفەر، موحەمەد،شاه قاسم) بە جێماوە.)).

وەك لە پەرتووكی (روچە الجنان) دا هاتووە ، لە دووای دروستكردنی حوجرەو،مزگەوتی (بەرزنجە) ،سەیید مووسای برا گەورە،فاتیمە خانی كچی حاجی شێخ خالیدی كاژاوی دەخوازێ‌ و،ئیدی لێرەوە ژن و ژنخوازی لە نێوان نەوەكانی (سەیید مووساو سەیید عیسای بەرزنجی) لەگەڵ نەوەكانی بنەماڵەی (خالیدی) دروست دەبێت و،بەتەواوی ئەم دووبنەماڵەیە تێكەڵاو دەبن.

سەیید مووسای بەرزنجی دووای ماوەیەك دەرس وتنەوەو،پێگەیاندنی چەند كەسێك و،بەناوبانگ بوونی حوجرەو مەدرەسەی (بەرزنجە) ،دەرسوتنەوە جێدەهێڵێ‌ بۆ (سەیید عیسا)ی برای و،(حاجی خاڵی كاژاوی) و،خۆیشی بۆ ڕێنووێنی و ئیرشاد دەچێت بۆ (ئاغجەلەر) و،لەوێ‌ ،لە ساڵی (696كۆچی) و ،لەتەمەنی (40) ساڵیدا ،بەدەستی چەند كەسێك دەكوژرێت و،براكەی و،بنەماڵەی (خالیدی) تەرمەكەی دەهێننەوە بۆ (بەرزنجە) و،لەگۆڕستانی( بەرزنجە) دا،كە بە گۆڕستانی (اهل لااله الا الله) ناسراوە بەخاكی دەسپێرن.

لە دووای كوژرانی سەیید مووسای بەرزنجی ،سەیید(عیسا) ی برای خێزانەكەی ئەو،كە كچی حاجی شێخ خالیدی كارژاو بووە ئەخوازێ‌ و،دوواتریش ژنی دووەمی كە(دایرەك خاتوونی كچی حسەین بەگی جەڵد) بووە دەهێنێ‌ و،بەگوێرەی پەرتووكەكانی (بحر الانساب) لە هەردوو ژنەكەی (12) كوڕ و،چەند كچێك بە جێماوەو، بەپێی پەرتووكی (بنەماڵەی زانیاران) ی زانای گەورەی كوردمامۆستا مەلا عەبدولكەریمی موددەڕیسی بیارەی (خوودا لێی خۆشببێت)تەنها (3) كوڕی سەیید عیسای بەرزنجی بەناوەكانی (عەبدولكەریم، حەسەن،حسەین) لە گوندی (بەرزنجە)دا ماونەتەوەو،وەچەیان خستۆتەوەو،ئەوانی دیكە هەریەكەو،بەلایەكدا ڕۆیشتوون،وەلێ‌ بەپێی هەندێك سەرچاوەی دیكە هەندێك لەو كوڕانەی كە بەرزنجەیان جێهێشتووە بۆ خوێندن و ،زانست و زانیاری كۆكردنەوە ڕیشتوون و،دووای تەواو كردنی خوێندنیان گەڕاونەتەوە بۆ بەرزنجە،ئەگەرچی پاشان بەرزنجەیان جێهێشتۆتەوە ،وەلێ‌ نەوەو بنەماڵەی سەربەخۆیان لە بەرزنجەدا پێكهێناوە،وەكو میر ئەحمەد میرە سور،سەیید محەمەد.

لەساڵی (754كۆچی) دا ،سەیید عیسا – ش لەتەمەنی (88) ساڵیدا كۆچی دووای دەكات و،لە گۆڕستانی (بەرزنجە) و،لە تەنیشت براگەورەكەیەوە بەخاك دەسپێردرێت.

ناوی بەرزنجە

وەك دەگێڕنەوە و،لەهەندێك پەرتووك و،دەستنووسی كۆنیش دا تۆماركراوە،چەند خانوویەك لە پشت حوجرەو،مزگەوتەكەوە هەبووە، كە بەقامیش دروستكراون و،خانووی بەقامیش دروستكراویش بە(زنج) ناو دەبرێت و،مزگەوت و،حوجرەی (سەیید عیسا و ،سەیید مووسا)ش كەوتبووە بەر- زنجەكانەوە،بۆیە ناوی لێنرا(بەرزنج)، یان(بەرزنجە)، وەلێ‌ لەڕووی مانای وشەی (بەرزنجە) وە ،بۆچوونی جیاواز لەبەردەست

دایەو،هەندێك سەرچاوە بە (زەوی هەمیشە سەوز) لێكی دەدەنەوەو،سەرچاوەی دیكەشمان هەیە بە(خانە باخ) ناوی دەهێنێت.

بەرزنجەو…خوێندەواری

بەڵگەی خوێندەواربوونی ئەو (3-4) ماڵەی پێش هاتنی (سەیید مووساو،سەیید عیسا) لەوێبوون، ڕوون و،ئاشكرایەو،وتنەوەی دەرس و پێگەیاندنی ئاینی لەسەر دەستی (حاجی خاڵی كاژاو) دا بووەو، كەهەرخۆشی لوتكەی بنەماڵەی (خالیدی) یە، وەلێ‌ بەداخەوە هیچ پاشماوەیەكی ئەو كاتەمان لەبەر دەستدا نییەو،بەرهەمەكانی ئەم زانا گەورەیەی كورد تا هەنووكە نەكەوتۆتە بەردەستمان و،ڕەنگە لەناو چووبن و،لەوانەشە ڕۆژێك بێت بدۆزرێتەوەو،بكەوێتە بەر دەستمان.

وەلێ‌ بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لەبەردەساماندایە،باری ڕۆشەنبیری و،ناوبانگی (بەرزنجە) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (686كۆچی) و،بۆ دروستكردنی حوجرەو،مزگەوتی(سەیید مووساو،سەیید عیسای بەرزنجی) ،كەهەندێك (هۆنراوەی فارسی و،كوردی و،عەرەبی) و،هەندێك (وتە) لەوكاتەوە بە یادگار ماوەتەوە،كە هی (سەیید عیسا ی بەرزنجی) ین و،لەڕوی كات و،پاراستنی چەندین وشەو،زاراوەی كوردی و،زمانەوانییەوە جێگەی بایەخی مێژووییەو،هیوادارم بتوانم لە ئایندەدا (دیوانی شێخ عیسای بەرزنجی … ژیان و بەرهەمی) كۆبكەمەوەو،بەچاپی بگەیەنم و،بۆ ئاگاداری خوێنەر لێرە دا چەند نموونەیەكی كورت دەهێنمەوە:

نموونەی هۆنراوەی كوردی /

پێمە شوكرانە،پێمەشوكرانە

واچن سەروماڵ بدەیم بەرانە.

چوون دەستماڵ تەحیق یەگانە

ویساڵگا لوایم جەویساڵ یانە

لە هۆنراوەیەكی دیكەدا،دەفەرموێت/

حاجم چەرانە،حاجم چەرانە

حاجیان حاجم ،حاجم چەرانە.

حاجمی كەردەن پایەی خودانە

هەركەس وێش مەجمۆگا وێش خەتانە

نموونەی هۆنراوەی فارسی/

(كائنات است جسم ماجانیم

واصلات را دلیل و بورهانیم

خاتمی اولیای دور قمر

وارت فقر شاە مردانیم)

لە وتەكانی سەیید عیسای بەرزنجی /

- هەموو گوناهێك ئەگەرچی بچوكیش بێت بەگەورە بزانن،وە چاكەش هەرچەندە زۆربێ‌ بەكەم بزانن.

- دەتوانن فێری زانست ببن.چونكە بنیادەم هەربە زانست بەرز دەمێنێتەوە.

دیارە وەك ئاماژەمان پێی دا ،بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی تائێستا لەبەردەستماندایە، سەیید عیسای بەرزنجی سەرقافڵەی زانایان و،ڕۆشەنبیران و،شاعیران و،نووسەرانی بەرزنجی یەو،لە دووای ئەویش هەزاران كەسی دیكە دێن وەكو (سان سەهاكی بەرزنجی كە دیووانە هۆنراوەی خۆی هەیەو تاهەنووكە دەستنووسە،خاتوو دایرەك ڕەزباری ژنی دووەمی سەیید عیسا كە ئەمیش دیووانە هۆنراوەی خۆی هەیەو دەستنووسە و،………..چەندانی تر) كە ڕاستەو خۆ دووای سەیید عیسا دێن و،ئەم بووارە نەوە دووای نەوە بەردەوام بووەو،لێرەدا هینانەوەی نموونەی بەرهەمی نەوەكانی دووای سەیید عیسا بە پێویست نازانم چونكە نەوەكانی خاوەنی كتێب و دیوانی تایبەتی خۆیانن و،ئەگەر خودای گەورەتەمەن بدات لە بەرهەمی تایبەتی دا بە وردی باسیان دەكەین و نموونەش دەهێنینەوە.

زانایان و گەورەپیاوانی بەرزنجی

بێگوومان ژمارەی زانایان و،گەورەپیاوانی بەرزنجی ئەوەندە زۆرن ناتوانین ناوی هەموویان بهێنین،وەلێ‌ لەبەر پێویستی بابەتەكە ئاماژە بەناوی هەندێك كەسایەتی و،ناوی زۆر ناسراو دەكەین وەكو(سەیید عیسای بەرزنجی /666-754ك،سەیید مووسا /656-696ك،بابا ڕەسوڵی گەورە،مەلا ئیبراهیمی بەرزنجی كە یەكێك بووە لە مامۆستایانی حوجرەو مەدرەسەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغداد،كابل كە ناوی تەواوی كاكە ئیبراهیمە و لە پەرتووكی نور الانواری سەیید عەبوسەمەدی توداری دا بەوردی باسی كراوە ،شێخ مارفی نۆدێی بەرزنجی،كاك ئەحمەدی شێخ،شێخ مەحمودی بەرزنجی مەلیكی كوردستان، زەینەلعابدین باباگەورەی موددەڕیسی بەرزنجی(باپیرە گەورەی نووسەر)،مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی،بابا عەبدولكەریمی بەرزنجی(باوكی نووسەر)،د.سەباح بەرزنجی،د.فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی،د.سەعدی بەرزنجی،عەبدولڕەحمان بێلاف،مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای بەرزنجی،مامۆستا مەلا مستەفا،باباعەبدولكەریمی چەچەقەڵایی(چرچە قەڵایی) بەرزنجی كە ئێستە لەكەلار دادەنیشێت،مەزڵومی شاعیر،مامۆستا واحید ،مامۆستا بەكر،مامۆستاموحەمەدی بەننا،مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی ………هەزاران كەسایەتی دیكە)(5)

لە وەسفی بەرزنجە دا

زۆرێك لە شاعیران و،نووسەران ،چ ئەوانەی بە ڕێبوواری بە (بەرزنجە) دا ڕەتبوون ،یان تێیدا ژیاون،و هەندێك جاریش ئەوانەی كەناو و ناوبانگی (بەرزنجە) یان بیستووە،یان خۆیان (بەرزنجی) ن،لە وەسفی سروشت و،شوێنگەو،گەورەی و،گرنگی (بەرزنجە) دا ،هۆنراوە یان پەخشانیان نووسیووەو،ناسراوترین ئەو هۆنەر و،نووسەرانەش ئەمانەن (شێخ مارفی ڕیشەڵانی،نالی،قانیع،شێخ ڕەزای تاڵەبانی ،شێخ مارفی نۆدێی بەرزنجی،محەمەد مەدەنی بەرزنجی كوڕی عەبدولڕەسوڵی بەرزنجی،د.شۆ،……..).و لە كۆتاییدا بەم هۆنراوەیەی حەزرەتی (نالی) تان دەسپێرم:

كە جێگەت بۆ عیبادەت بێ،چ فوقانی،چ تحتانی

كە حوبت بۆ سیادەت بێ، چ بەرزنجی،چ باراوی

نەواڵەی تەوبە دەربێنە هەتا تەن نەبووەتە سفرە

پیاڵەی بشكێنە هەتاوەك كوپە نەشكاوی

دیارە شارۆچكەی (بەرزنجە) زۆر لەمە زیاتر هەڵدەگرێت و،ئەو باسە تەواوەش هەڵدەگرین بۆ كات و،دەرفەتێكی دیكە و،بۆ بەرهەمێكی دیكەی تایبەت بە (بەرزنجە) لە دوو توێی زنجیرە كتێبێك دا،لەژێرناوی (ئینسایكلۆپیدیای بەرزنجە)،كە ئێستا بەرگی یەكیمی تەواو بووە،ئەگەر خوای گەورەو میهرەبان تەمەن بدات و،تەندروست و،لەش ساغمان بكات.

پەڕاوێز و سەرچاوەكان:

1-لاشەخسی:بەو ناوچەیە دەگوترێت كەدەكەوێتەلای مەرقەدی (سەیید عیسا و سەیید مووسای بەرزنجی)،واتە قەبرسانی بەرزنجەو دەورو بەری.

2-زەردەشتی:ئاینێكی كۆنی ناوچەكەیە،وەك دەگوترێت گوایە زەردەشت كوردەو بانگەشەی بۆ یەكتاپەرستی كردووە.

3-بۆ زانیاری لەبارەی دەخمەوە بڕوانە ئەو سەرچاوانەی لەبارەی ئاینی زەردەشتی كۆلێویانەتەوەو بەوردی نووسیویانە لە بارەیەوە.

4-كانی سەر و كانی خوار و وەزڵی و…. .

5-لێرە ناوی ئەو چەند كەسایەتییە هاتووە ،بەڵام لەبەرگی یەكەمی (ئینسایكلۆپیدیای بەرزنجە) دا،كە لە نووسنی بەندەیەو هەنووكە ئامادەی چاپە ناوی سەدان كەسایەتی هاتووەو،بەرگێكی ئینسایكلۆپیدیاكەش تایبەتە بە كەسایەتی زۆر ناسراوەكان و خاوەن بەرهەمەكان.

بڕوانە ئەم سەرچاوانە:

بنەماڵەی زانیاران،نووسینی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی موددەڕیسی بیارەی(خودا لێی خۆشببێت) ،بەغداد،1984

(علمانا فی خدمە علم والدین، نووسینی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی موددەڕیسی بیارەی(خودا لێی خۆشببێت) ،بەغداد،1983.)

مێژووی وێژەی كوردی،بەرگی 1،نووسراوی سدیق بۆركەیی(سەفی زادە)، انتشارات ناجی – بانە كوردستان،1370،چاپی یەكەم.

بنەماڵەی پاكان یان بەحرئەنسابی ئەحمەدی،نووسراوەی حاجی مەحموود ئەحمەدی،ئینتشارات مەسعود،1378،چاپی دووەم.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت بڕوانیتە ئەم سەرچاوانە:( (القبائل والبیوتات الهاشمیە فی العراق، نووسینی :یونس شیخ ئیبراهیم سامەڕائی،ل 103بۆ 107 – ماڵپەڕی : منتدی السادە الاشراف – تەفسیری (روح المعانی) ،جز ْ 26،ل103،دانراوی زانای ناودار ئالوسی ). )

(ریشە پاك،مجموعە مقالات و اشعار ارائە شدە در یادوارە (بابا سید شیخ احمد باینچوب) ،گرداورنده و نڤارت:سید هاشم هدایتی،شهریور 74،دانشگاە كردستان،بابەتی:بنەچەی سەیدەكانی كوردستان و ڕاژەیان – نووسینی:سدێق بۆرەكەیی(سەفی زادە). )

  • ئەم بابەتە لە گۆڤاری سلێمانی ،ژمارە 90 بڵاوكراوەتەوە.

ئەم بابەتە لە ژمارە2 و 3 ى – گۆڤاری (بەرزنجە)دا بڵاوكراوەتەوە، كە شێخ عەبدولكەریم شێخ ئەحمەد شێخولئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی خاوەن ئیمتیازێتی و هێمن مەلا كەریم بەرزنجی سەرنووسەرێتی و ستافێكی خنجیلەشی هەیە كە پێكهاتووە لە: (عومەر كەریم بەرزنجی، سەید ئەحمەد شێخ عەبدولكەریم بەرزنجی، دانا بەرزنجی، شانۆسەید ئەحمەد بەرزنجی) . Category:Kurdish tribes Category:Iraqi Kurdish people